٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٢٨
براوەکانی دووهەمین فێستیڤاڵی پارێزگایی مانگ وتار ناسێندران

دووهەمین فێستیڤاڵی پارێزگایی شانۆی مانگ وتار بە ناساندنی کەس و گرووپە براوەکان لە شاری بیجاڕ کۆتایی هات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  ڕێوڕەسمی کۆتایی دووهەمین فێستیڤاڵی پارێزگایی مانگ وتار شەوی یەکشەممە بە ناساندنی براوەکان لە سینەما ئازادی بیجاڕ و بە ئامادەبوونی بەرپرسان و هونەرمەندان بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکە ئومێد ئەکبەر بەرپرسی ئەو فێستیڤاڵە ڕایگەیاند: بە ڕای سێ ناوبژیوان واتا سابیر نیک بەخت، مێدیا زاکری و فەرەیدوون حامدی حەوت بەرهەم گەییشتنە بەشی کۆتایی فێستیڤاڵەکە.

ناوبژیوانەکان  عەلیڕەزا همەتیانی بە بۆنەی دەرهێنانی شانۆی "دۆخی هەموومان باشە" ، ئیسماعیل باشایی بەبۆنەی دەرهێنانی شانۆی " ژیانێکی باشتر" لە سەقز و شوعێب مەکتەب داریی بە بۆنەی دەرهێنانی شانۆی " گەشە کردن" لە سنەی وەکوو کەسانی براوەی یەکەم تا سێهەم ناساند.

پەریسا قولی پوور بۆ بەشداری لە شانۆی" گەشە کردن" وەکوو باشترین ئەکتەری ژن و ڕەزا یاوەری بۆ بەشداری لە شانۆی " دۆخی هەموومان باشە" لە بیجاڕی وەکوو باشترین ئەکتەری پیاو ناسێندران.

342/